بەپەلە

ڕووخانی خولی نایابی ئەوروپا: ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئینتەر و میلانیش کشانەوەیان ڕاگەیاند

دوای هەر شەش یانەکەی پریمەرلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ئینتەر میلانی ئیتالیش بڕیاری کشانەوەیان لە خولی نایابی ئەوروپا ڕاگەیاند. ئاندریا ئەگنێلی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی دەستپێشخەریی خولەکە، ناچار بوو لێدوانێک پێشکەش بکات و دانی بە شکستدا نا.

شکستی هەوڵەکانی 12 یانە سوپەرلیگی ئەوروپا، دوای کشانەوەی شەشی گەورەی پریمەرلیگی (مانچستەر یوونایتد، لیڤەرپوڵ، ئەرسناڵ، مانچستەر سیتی، چێڵسی، تۆتنهام هۆتسپور).

لە کۆتایشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ئینتەر و میلانی ئیتالی بڕیاری کشانەوەیان لە خولی نایابی ئەوروپا پشتڕاست کردەوە.

دوای پاشەکشەکانی دوێنێی ئەرسناڵ و چێڵسی و لیڤەرپوڵ و مانچستەر یوونایتد و مانچستەر سیتی و تۆتنهام لە ڕاگەیاندنەکانی ئەمڕۆی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئینتەر و میلان کشانەوەیان راگەیاند لە سوپەرلیگی ئەوروپی.

632 جار بینراوە 5 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری مانچیستەر و لیڤەرپول بە هۆی خۆپیشاندانەوە دواخرا

دەستەی بەڕێوەبردنی پرێمەرلیگ یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولی بۆ کاتێکی نادیار ...