بەپەلە

حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی قوربانیانی نەخۆشخانەکەی بەغدا دەربڕی

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆیان بۆ ڕووداوی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا دەردەبڕن و هەروەها رایدەگەیەنن ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکن:

 

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:

ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له‌ به‌غدا كه‌ تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له‌ بۆ برينداران بنێرێت.

هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته‌ و نه‌خۆشخانه‌كانى به‌ ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له‌ بريندارانى ڕووداوه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست.

لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن و لێچينه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له‌ هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه‌ ڕووداوى وا دڵته‌زێن له‌ هيچ شوێنێكى وڵات دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

 

 مەسرور بارزانی سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و بیانخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت ، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەخەم و پەژارەیەكی قووڵەوە هەواڵەكانی كارەساتی ئاگركەوتنەوەی نەخوشخانەی ئیبن خەتیبمان بیست لە بەغدا، لەناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین، سەرجەم توانا تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستانیش دەخەینە خزمەتی ڕزگاربووان.
متمانەمان بە لێكۆڵینەوە فەرمییەكان هەیە بۆ دیاریكردنی هۆكاری كەموكوڕییەكان و دیاریكردنی كەمتەرخەمییەكان و چەسپاندنی دادگەریی بۆ ئەوەی ڕووداوی ناخۆشی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە لە داهاتوو.
125 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...