بەپەلە

ریکۆردی جیهانی بۆ گرتنەوەی تۆپ لە بەرزترین خاڵەوە شکێنرا

ڕۆب گرۆنکۆوسک یەکێک لەیاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا تامپا بەی بوکانێرز لەئەمریکا ڕیکۆردێکی شکاند و ناوی لەکتێبی گینیسدا تۆمار کرا
گرۆنکۆوسک بە باشترین شێوە ئەو تۆپە گرت کە لە کۆپتەرەوە لە بەرزی 200 مەتر فڕێدرا ، ڕیکۆردەکەی شکاند وەک ” ئەو کەسەی لە بەرزترین شوێنەوە تۆپ بگرێتەوە رێکۆردی شکاند” .
له هەلیکۆپتەرەکەوە تۆپەکەیان هەڵدا بۆ شوێنی گرۆنکۆوسک له بەرزاییه کی 200 مەتریەوە ئەوە بینراوە کە گرۆنکۆوسک بە باشترین شێوە توانی تۆپەکە بگرێت زۆرکەس پیرۆزبایییان له گرۆنکۆوسک کرد.
ڕیکۆردی پێشوو لە ساڵی 2017دا لەلایەن تیلەر تۆنی ئەکتەری تێکسانەوە شکێنرا تۆنی توانی تۆپەکە لە 171 مەترەوە بگرێت گرۆنکۆوسک بە هەوڵێکی پێوانەیی 200 مەتری چووە ناو کتێبی ڕیکۆردەکانی گینیسەوە .

 

1223 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

6-7 کاتژمێر خەوتن مەترسی نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەک لە لایەن کۆمەڵێک لە زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە 6 تا 7 ...