بەپەلە

داتای سەتەلایت نیشانی دەدات کە بەفری سەهۆڵبەندەکان خێراتر لە هەموو کات دەتوێنەوە

بەپێی پێوانەی سەتەلایتی هەموو سەهۆڵەکانی چیاکانی جیهان، خێراتر دەتوێنەوە و لەسەدا 31 بەفر و سەهۆڵی زیاتر لە ساڵێکدا لە 15 ساڵ پێش ئێستا لە دەست دەدات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری “Nature” بڵاوکراوەتەوە، زانایان داتای سەتەلایتی بیست ساڵەی ئەم دواییانەیان ئەژمارکردووە، کە 220 هەزار شاخی جیهان زیاتر لە 328 ملیار تۆن (298 ملیار مەتری) بەفریان لەدەستداوە.

ئەو ڕێژەیە بەسە بۆ ئەوەی سویسرا بە نزیکەی 7.2 مەتر لە ساڵێکدا بخاتە ژێر ئاو.

ڕێژەی توانەوەی ساڵانە لە ساڵی 2015 بۆ 2019، 78 ملیار تۆن (71 ملیار تەن مەتری) زیاترە لە ساڵی 2000 تا 2004.

سەهۆڵەکان بە خێرایی تەنک دەبنەوە

جگە لە قەبارەی ونبوونی ئاو، ڕێژەی تەنکبوونەوەی جیهانی لەسەر سەهۆڵەکان لە 20 ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە زیاد بووە. نیوەی لەدەستدانی سەهۆڵی جیهان لە ئەمریکا و کەنەدا ڕوودەدات.

ڕێژەی توانەوە لە ئالاسکا لە بەرزترین ئاستی ئەم هەسارەیە بووە. بۆ نموونە بەفری سەهۆڵی کۆڵۆمبیا دۆزرایەوە کە لە ساڵێکدا نزیکەی 35 مەتر دەتوێتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە، بەفری سەهۆڵەکان نزیکەی لە هەموو جیهاندا دەتوێتەوە، جگە لە چەند سەهۆڵێکی کەم لە ئایسلەندا و سکاندەناڤیا کە بەهۆی زیادبوونی بارانبارینەوە ماونەتەوە. هەروەها ڕێژەی توانەوە لە سەرتاسەری جیهاندا خێراتر دەبێت.

ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانی

گلاسیکۆلۆجیست ڕۆمان هوگۆننێت کە ڕابەرایەتی توێژینەوەکەی کردووە، وتی ئەم پێشکەوتنانە “ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانییە”، وتیشی “خەڵوز و نەوت و گاز دەسوتێن”. وتیشی “هەندێک سەهۆڵی بچوک بەتەواوی ون دەبن”.

دوو ساڵ لەمەوبەر زانایان و چالاکوانان و بەرپرسانی حکومی لە ئایسلەندا پرسەیان بۆ سەهۆڵێکی بچووک ساز کرد بۆ ئەوەی سەرنج بۆ ئەو پرسە ڕاکێشن.

 

191 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

یوتیوبەرێکی ڕووسی بەهۆی چاڵێنجێکەوە گیانی لەدەستدا

یوتوبەرێک لە ڕوسیا لە کۆتایی تاقیکردنەوەیەک گیانی لەدەستدا کە تێیدا بانگەشەی ئەوەی ...