بەپەلە

یاری مانچیستەر و لیڤەرپول بە هۆی خۆپیشاندانەوە دواخرا

دەستەی بەڕێوەبردنی پرێمەرلیگ یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولی بۆ کاتێکی نادیار دواخست، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە هاندەرانی ناڕازی شەیتانە سوورەکان هەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانی یاریگەی ئۆلترافۆرد، بۆ نیشاندانی تووڕەیی خۆیان لە بنەماڵەی گلایزەری ئەمریکی، کە خاوەنی یانەکەن.

بڕیاربوو یارییەکە کاژێر 18:30 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گردبوونەوە و قەڵەباڵخی هاندەرانەوە گەیشتنی یاریزانانی هەردوو تیپەکە دواکەوت و دواجار بڕیاردرا یارییەکە دوابخرێت.

 

هێزە ئەمنیەکان بە هەموو لایەکدا بڵاوەیان پێکرا

 

پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە کە لایەنگرانی مانچیستەر یونایتد چەندین جار خراونەتە دەرەوەی یاریگاکە بەڵام دواتر دووبارە هاتونەتەوە ناو یاریگاکە.

مانچێستەر یونایتد لە بڵاوکراوەیەکدا، رایگەیاند “دوای گفتوگۆ لەگەڵ پۆلیس و دەستەی بەڕێوەبردنی پرێمەرلیگ و ئەنجوومەنی ناوچەی ترافۆرد و هەردوو یانە، یارییەکەمان بەرامبەر لیڤەرپوول دواخرا، بەهۆی رەچاوکردنی دۆخی ئاسایش و سەلامەتی پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆ”.

یانەکە ئاماژە بەوەش کردووە کە دوای ماوەیەکی کورت یاریەکە دەستپێدەکاتەوە لە دوای کە بە تەواوی بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

3108 جار بینراوە 622 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووخانی خولی نایابی ئەوروپا: ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئینتەر و میلانیش کشانەوەیان ڕاگەیاند

دوای هەر شەش یانەکەی پریمەرلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ئینتەر میلانی ...