بەپەلە

تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەی ڕۆشنبیرەکانیان بەند دەکەن لە پلەی سێیەمدایە

ڕێکخراوی (Pen America) کە سەر بە یەکێتی نووسەرانی نێودەوڵەتی پێنە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئازادی نووسین لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بڵاوکردەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە تورکیا لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە زۆرترین کەسانەی ڕۆشنبیری وڵاتەکەی لە گرتووخانەکاندا بەندکردووە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هەرچەندە ژمارەی نووسەران لە گرتووخانەکانی تورکیادا کەمبووەتەوە بەڵام ئەوە بە واتا باشتربوونی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لەو وڵاتەدا نایەت و لە ئێستادا زیاتر لە ٢٥ نووسەر و ڕۆشنبیر و کەسانی ئەکادیمی لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەندکراون.

وە هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە چەندین یاسای نوێ لە تورکیادا خراونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسکتر دەکاتەوە و دەسەڵاتی زیاتر دەدات بە حکومەت بۆ سزادانی نووسەران و ڕۆشنبیران.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا ٢٧٣ نووسەر و ڕۆشنبیر دەستگیرکراون و ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین کەسانی نووسەر و ڕۆشنبیریان تێدا دەستگیرکراوە بەم شێوەیەیە:

  1. چین: (٨١)
  2. سعودییە: (٣٢)
  3. تورکیا (٢٥)
  4. ئێران (١٩)
  5. بیلاڕوس (١٨)
  6. میسر (١٤)
  7. ڤێتنام (١١)
  8. هیندستان (٩)
  9. ئەریتریا (٨)
  10. میانمار (٨)

 

263 جار بینراوە 13 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند کەسێک کە لە مزگەوتێکدا لە تورکیا ئیعتیکافیان دەکرد بە گازی فرمێسکڕێژ کرانە دەرەوە

ئەندامانی وەقفی فورقان لە کاتێکدا دەیانویست لە مزگەوتێکدا لە شاری غازی عەنتێب ...