بەپەلە

چەند کەسێک کە لە مزگەوتێکدا لە تورکیا ئیعتیکافیان دەکرد بە گازی فرمێسکڕێژ کرانە دەرەوە

ئەندامانی وەقفی فورقان لە کاتێکدا دەیانویست لە مزگەوتێکدا لە شاری غازی عەنتێب ئیعتیکاف بکەن، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە گازی فرمێسکڕێژ کرانە دەرەوە.

ئالپارسلان کویتول دامەزرێنەری وەقفی فورقان چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەمیانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکدا وتی “ئێمە ئیعتیکافی خۆمان دەکەین، با بفەرموون ڕێگری بکەن”.

دوای ئەو قسانەی کویتول ئەندامانی وەقفی فورقان لە مزگەوتێکدا لە غازی عەنتێب بە مەبەستی ئیعتیکاف کۆبوونەوە. بەڵام هێزەکانی پۆلیسی شارەکە ڕێگرییان لێکردن و لە ڕێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە لە مزگەوت کردیاننە دەرەوە. لە ڕووداوەکەدا ٨ کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

ئالپارسلان کویتول پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئیدانەی ئەو کارەی پۆلیس دەکەم کە چەند کەسێکی لە مزگەوتدا دەستگیرکردووە لە کاتێکدا ئەوان ئیعتیکافیان دەکرد و بەڕۆژوو بوون. دڵنیام لەوەی برایانم پێداگر دەبن لەسەر هەوڵ و تێکۆشانەکانیان و ئەو کەسانەی ئەم ستەمەیان کردووە لە کارەکانیان پەشیمان دەکەنەوە”.

 

 

1099 جار بینراوە 733 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا؛ سەرۆکی دامەزراوەیەکی ئاینی و کوڕە 14 ساڵەکەی بەهۆی مانەوە لە مزگەوتدا دەستگیرکران

ئەلپەرسلان کویتول سەرۆکی دامەزراندنی دامەزراوەی فورقان بۆ پەروەردە و خزمەت لەگەڵ کورە ...