بەپەلە

تورکیا؛ سەرۆکی دامەزراوەیەکی ئاینی و کوڕە 14 ساڵەکەی بەهۆی مانەوە لە مزگەوتدا دەستگیرکران

ئەلپەرسلان کویتول سەرۆکی دامەزراندنی دامەزراوەی فورقان بۆ پەروەردە و خزمەت لەگەڵ کورە 14 ساڵانەکەی لەو مزگەوتە دەستبەسەر کران کە تێیدا ئیعتیکافیان دەکرد.

خۆبەخشەکانی دامەزراوەی فورقان کە دەیانویست لە مزگەوتەکاندا کاری ‘ئیعتیکاف’ بکەن بۆ ئەوەی لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا پەرستش بکەن، لە چەندین پارێزگادا چالکیان لەدژ ئەنجامدرا. پۆلیس چەندین کەسی دەستبەسەرکرد، کە بریتین لە ئەلپەرسلان کویتول و کورە تەمەن 14 ساڵانەکەی.

لە ئەکاونتی تویتەرکەیدا ئەلپەرسلان کویتول دا دەڵێت “تا ئێستا مامۆستا ئەلپەرسلان کویتول ڕێزدار، کورە 14 ساڵانەکەیدانانی وێنەی سەرەکی و خۆبەخشانی فورقان لە زۆربەی پارێزگاکان لە ئۆپەراسیۆنی ئەو مزگەوتانەی کە بۆ پەرستنی ئیمانی لەوێن، دەستبەسەرن!”.

هاوکات ئەوەش زانرا، کە پارێزەرێک کە بۆ زانیاری دەربارەی خۆبەخشەکانی فورقان کە لەو مزگەوتانەوە دەستبەسەر بوون، چووبووە لای بنکەی پۆلیس و لێی دراوە.

ئاڵپەرسلان کویتول ڕایگەیاند، کە ئەوان لە دژی فریودانن بۆ دامرکاندنەوەی ڕۆحی ڕەمەزان بە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە و وتیشی، ئەمساڵ ڕێگری دەکەن لە ئیعتیکاف کردن.

 

 

 

والی گازیائەنتەپ نکۆڵی کرد

نوسینگەی پارێزگاری گازیەئەنتەپ وێڕای گرتەی کامێراکان، چەوساندنەوەی خۆبەخشانی دامەزراوەی فورقانی لە مزگەوتەکە بەدرۆخستەوە، هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە پۆلیس بە پێڵاوەوە نەچووەتە ناو مزگەوتەکە. ئەلپەرسلان کیوتڵو سەرۆکی دامەزراوەی فورقان ڕایگەیاند، کە ئەو لێدوانەی پارێزگای ئەنتەپ ‘درۆ و بوختان’ بووە.

429 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

دەمیرتاش: دەسەڵات ڕقێکی تایبەتی بەرامبەر من هەیە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئیدرنە، دوای دادگایی کۆبانێ لە ...