بەپەلە

 نیودەلهی داوای هاوکاری لە سوپای هیندستان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

بەهۆی زیادبوونی بڵاوبوونەوەی لە ڕادەبەدەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان و بە تایبەت لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان، ئیدارەی خۆجێی شارەکە داوای هاوکاری لە سوپای وڵاتەکەیان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەسپاندنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە.

لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی نیودەلهیدا جێگەی وەرگرتنی تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەماوە و جگە لەوە نەخۆشخانەکان بە دەست کەمی ئۆکسیجین و پێداویستی پزیشکییەوە دەناڵێنن.

ئیدارەی خۆجێی نیودەلهی دەیانەوێت بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا ڕادەستی سوپای هیندستان بکەن و بەو شێوەیە سوپا بەرپرسیار دەبێت لە گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کۆرۆنا لە شارەکەدا.

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان ٢٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام ژمارەی حاڵەتەکانی ڕۆژانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەروو ٢٠٠ هەزارەوە بووە.

45 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...