بەپەلە

سەرۆکی گەورەترین پارتی پەرلەمانی ئەوروپا: هەموو کەس دەزانێت ئەردۆغان دیکتاتۆرە

مانفرێد وێبەر، سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا، کە گەورەترین گروپە لە پەرلەمانی ئەوروپا، لەسەر پێناسەی ‘دیکتاتۆر’ بۆ ئەردۆغان لێدوانیدا و وتی “سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا شەرمی لێ نەکردووە، بەڵام هەموو کەس ئاگاداری دۆخەکەیە”.

مانفرێد وێبەر سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا کە گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپای هەڵسەنگاند. وێبەر ڕایگەیاند، تورکیا لە بەها ئەوروپییەکان دوور دەکەوێتەوە، بۆیە لە ئێستادا هیچ زەمینەیەک نییە بۆ دەستپێکردنی ئەجێندای ئەرێنی.

مانفرێد وێبەر سەرۆکی پارتی گەلی ئەوروپا (EPP) کە گەورەترین گروپی پەرلەمانی ئەوروپایە ڕایگەیاند، تورکیا بە دووربوونی خۆی لە ئەوروپا و بەهاکان وەک دەوڵەتی یاسا، ئازادی ڕۆژنامەگەری و سەربەخۆیی دادوەری، هیچ ئومێدێکی نییە کە سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییەکان بکاتەوە.

لە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەی کەشیمرینی یۆنانیش جێگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە یەکەم هەنگاو کە لە نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپادا بگیرێتەبەر، چەسپاندنی متمانەیە و هەروەها ئەو پێشکەوتنانەی لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕوودەدات کە ئایا مانای بەردەوامی دان بەدانوستانەکان دەگەیەنێت یان نا.

“دراگی وتی دیکتاتۆر، هەموو کەس ئاگاداری دۆخەکەیە”

هەروەها ویبەر ئاماژەی بەوە کرد کە ماریۆ دراگی ئەردۆغانی بە “دیکتاتۆر” ناوبردووە، وتیشی “سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە قسەکردن شەرمی نەکردووە، بەڵکو هەموو لایەک ئاگاداری بارودۆخەکەن”.

بە ئاماژەکردن بەسەردانی پڕ ڕووداو بۆ تورکیای سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلس میشێل و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لێین لە 6 نیسان, وێبەر ڕایگەیاند کە سەردانەکە بۆ ئەنقەرە کراوە بە ئامانجی هەبوونی پەیوەندی بەهێز لەو بڕیارانەی لە دوایین لوتکەدا لە ئەنجومەنی ئەوروپا گیراونەبەر. جەختیشی کردەوە کە وەک EPP داوایان لە ئەنجوومەنی ئەوروپا و کۆمیسیۆن کرد بە هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بارودۆخێکی هاوشێوە ڕوونەداتەوە.

120 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...