بەپەلە
WASHINGTON, DC - JANUARY 20: U.S. President Joe Biden prepares to sign a series of executive orders at the Resolute Desk in the Oval Office just hours after his inauguration on January 20, 2021 in Washington, DC. Biden became the 46th president of the United States earlier today during the ceremony at the U.S. Capitol. (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بایدن بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دەرکرد: ژمارەی پەنابەران زیاددەکرێت

سەرۆک جۆ بایدن ڕایگەیاندووە کە لەمساڵدا ڕێژەی پەنابەران بۆ 62 هەزارو 500 کەس زیاد دەکات. دابەزینی ژمارەی پەنابەرانی بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی ئەمریکادا، بووە هۆی ناڕەزایەتی لە لایەن لایەنگرانی بایدنەوە.

ئیدارەی بایدن دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاند، کە 15 هەزار پەنابەر لەژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ هاتوونەتە ناو ئەمریکاوە.

بایدن لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، کەمترین سنوور کە ئیدارەی پێشوو دایناوە، هەڵوەشێتەوە، جەختیکردەوە کە ئەو سنوورە کۆنە ڕەنگدانەوەی بەهای ئەمریکا نییە وەک وڵاتێکی پێشوازیکەر لە پەنابەران.

بایدن وتیشی “هەڵگرتنی ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ گومانەکان لە ناو بیرورای ئەو پەنابەرانەی لە سەرتاسەری جیهاندا هەن و لە چاوەڕوانی دەستپێکردنی ژیانی نوێدان، لادەدات”.

بایدن دوای ئەوەی مانگی کانوونی دووەم دەستی بەکارکرد، بەڵێنی دا کە ڕێژەی پەنابەران زیاد بکات.

لە ماوەی کارکردنیدا، ترامپ بە بەردەوامی مەودای بەرنامەی پەنابەری بەرتەسک دەکردەوە. بەرپرسانی ئیدارەی بایدن وتیان بڕینی بەشەکان زۆر ئاڵۆز بوون بەهۆی زیادکردنی داواکاریەکان.

بەرنامەی پەنابەران جیاوازە لە سیستەمی پەنابەری بۆ کۆچبەران. پەنابەران کە زۆربەیان لە ململانێ هەڵهاتوون، لە بەشە جیاوازەکانی جیهانەوە دێن جیاواز لەو کۆچبەرانەی دێنە سنوری ئەمریکا و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، پەنابەران لە کاتێکدا هێشتا لە دەرەوەی وڵاتن، زۆر بە وردی چاودێری دەکرێن.

بایدن وتی گومانی هەیە ئەمریکا تا 30ی ئەیلولی کۆتایی ساڵی دارایی، بتوانێت کۆی 62 هەزار و 500 پەنابەر لە خۆیدا جێ بکاتەوە، یان بگاتە ئامانجی خۆی کە ساڵی داهاتوو ئامانجی وەرگرتنی 125 هەزار پەنابەری هەیە.

“ڕاستی خەمناک ئەوەیە کە ئەمساڵ ئێمە ناتوانین بگەینە 62 هەزار و 500 پەنابەر. ئێمە هەوڵ دەدەین کە زیانەکانی چوار ساڵی ڕابردوومان قەرەبوو بکەینەوە. ئەمە کات ئەخایەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن”.

کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند بایدن دەیەوێت بەبێ گوێدانە سنووردارکردنی تواناکان، بەشی پەنابەران زیاد بکات، وەک ناردنی پەیامێکە کە پرۆسەی دانپێنانی پەنابەران بەشێکی گرنگە لە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە جیهاندا.

115 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...