بەپەلە

پردێکی میترۆ لە مەکسیک دەڕوخێت

دوای ڕووخانی پردێک لە مەکسیکۆ سیتی، لانیکەم 15 کەس کوژراون و 34 کەسی تریش برینداربوون.

دوای ئەوەی پردێکی میترۆ ڕوخا لە مەکسیکۆ سیتی ، لانیکەم 15 کەس کوژران و 34 کەسی تریش برینداربوون.

 کلاودیا شینباوم، سەرۆکی شارەوانی مەکسیکۆ سیتی لە شوێنی ڕووداوەکە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، کە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی نزیک چارەسەریان بۆ دەکرێت. لە ڕووداوەکەدا کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێی ڕوویدا، کاتێک بەشێک لە پردەکە ڕووخاوە، میترۆیەک کە بە هێڵی 12 دا دەڕوا، کەوتە خوارەوە. بە گوێرەی راپۆرتەکان چەند ئوتومبیلێک زیانیان بەرکەوتووە کە لە ژێر پردەکە بوون.

سەرۆک شارەوانی ‘شینباوم’ ڕایگەیاند، کە ڕزگارکەران هەوڵیانداوە بەهۆی پلیکانەکان لە بەشی ڕزگاربووی پردەکە شۆڕبنەوە، بریندارەکان بهێننە دەرەوە، بەڵام بەهۆی مەترسی ئەو گالیسکە هەڵواسراوانەوە هەوڵەکانی ڕزگارکردن ڕاگیران.

 ڕاپۆرتە میدیاییەکانی مەکسیک دەڵێن، کە دانیشتوانەکان بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی بە دەسەڵات ئاگادار بکەنەوە کە ستونەکانی هەڵگری پردەکە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە زیانیان پێگەیشتووە. هەروەها دەنگۆی گەندەڵیش هەیە لەکاتی دروستکردنی هێڵی میترۆدا لە ساڵی 2014دا.

175 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

50 کەس لە تەقینەوەیەکدا لە قوتابخانەیەکی ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا

ژمارەی مردووانی تەقینەوەکەی دوێنێی لە خوێندنگایەک لە کابوڵی ئەفغانستان بۆ 50 کەس ...