بەپەلە

بیل گەیتتس لە خێزانەکەی جیابووەوە

دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت و سەرۆکی پێشووی بەڕێوەبەر بیل گەیتس و میلیندا گەیتس- ی هاوسەری، جیابوونەوەیان ڕاگەیاند

بیل گەیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت و میلیندا گەیتس- ی هاوسەری، کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، بڕیاریاندا کۆتایی بە هاوسەرگیرییبێنێت

بیل گەیتس لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڕیاری خۆی لەگەڵ مێلیندا گەیتس بڵاو کردەوە ئەو دوو هاوسەرە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دەڵێن: “باوەڕمان بەوە نییە کە ئێمە وەک دوو هاوسەر پێکەوە بەردەوام بین لە گەورەبووندا بۆ ئەوەی ژیانی خۆمان پێکەوە گەشە بکەین” ئەو دوو هاوسەرە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دەڵێن، کە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر دامەزراوەی بیل و مێلیندا گەیتس، کە بە 45 ملیار دۆلار دەنرخێت.

گەیتس کە ساڵی ڕابردوو دەستی لە کارکێشایەوە لە ئەنجومەنی مایکرۆسۆفت، وا چاوەڕوان دەکرێت وەک هاوسەرۆکی دەزگاکە لە دامەزراوەی بیل و مێلیندا گەیتس بەردەوام بێت، کە قازانج نەویستە کە لە ساڵی 2000 دا لەگەڵ مێلیندا گەیتس داینابوو

خێزانی گەیتس لە ساڵی 1994 هاوسەرگیریان کرد دوای ئەوەی ئەو دوو انە سێ منداڵیان هەیە بە ناوەکانی جێنیفەر و فۆیبی و ڕۆری گەیتس.

هەروەها جێف بیزۆس، دامەزرێنەری ئەمازۆن و بەڕێوەبەری یو ئیئۆ جیف بیزۆس، کە یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی جیهان، لە مانگی نیسانی 2019دا لە مامەڵەیەکی 35 ملیار دۆلاریدا لە ماکێنزی بێزۆس، دایکی چوار منداڵەکەی جیابووەوە

لە دوای جیابونەوەکە خێزانی بێزۆس زۆرترین پارەی بەرکەوت کە تا ئێستا بینراوە، ماککێنزی بێزۆس ‘چوارەمین دەوڵەمەندترین ئافرەتی جیهانی’ ناسێندرا.

2578 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...