بەپەلە

دوای غازی عەنتێب لە ئێلازیغیش هێرش کرایە سەر مزگەوتەکان

بابەتی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر ئەندامانی وەقفی فورقان کە دەیانویست لە مزگەوتەکاندا ئیعتیکاف بکەن دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. دوای ئەوەی ئەندامانی وەقفی فورقان لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری غازی عەنتێب لە کاتێکدا لە ئیعتیکافدا بوون ڕووبەڕووی هێرشی هێزەکانی پۆلیس بوونەوە و لە ڕێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە لە مزگەوتەکە کرانە دەرەوە جارێکی تر هەمان ڕووداو دووبارە بووەوە و هێزەکانی پۆلیسی شاری ئێلازیغ هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتێک کە چەند کەسێک تێیدا ئیعتیکافیان دەکرد و لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە ئەو کەسانەیان لە مزگەوتەکە کردە دەرەوە.

وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت هێزەکانی پۆلیس لە ناو مزگەوتەکەدا هێزی خۆیان لە دژی کەسانی ناو مزگەوتە بەکاردەهێنن و ئەوەش دەردەکەوێت کە بە پۆلیسەکان بە پێڵاوەوە چوونەتە ناو مزگەوتەکەوە.

 

102 جار بینراوە 34 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

دەمیرتاش: دەسەڵات ڕقێکی تایبەتی بەرامبەر من هەیە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئیدرنە، دوای دادگایی کۆبانێ لە ...