بەپەلە

کۆڤاکس : 45 ملیار دۆلاری تر پێویستە بۆ کوتانی وڵاتانی هەژار

 هەوڵدانی کوتان خێرا دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا .

بەرنامەی کۆڤاکس کە ساڵی ڕابردوو بۆ دابینکردنی یارمەتی کوتان بۆ وڵاتانی هەژار دامەزراوە، تا ئێستا نەگەیشتووەتە قۆناغی پێویست

تا ئێستا 1 ملیار و 160 ملیۆن دەرمان بۆ کوتان دروست کراوە ، لە کاتێکدا بڕی ئەو ڤاکسینانەی لە ڕێگەی کۆڤاکسەوە دابەش کراون بە 49 ملیۆن ماوەتەوە .

بە وتەی تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسوس بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ( WHO ) ، لە ماوەی ساڵی داهاتوودا بڕی 35 – 45 ملیار دۆلاری زیاتر پێویستە بۆ کوتانی زۆرینەی وڵاتە هەژارەکان بە کۆڤاکس .

کۆڤاکس بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی WHO، هاوپەیمانی ڤاکسینی جیهانی (GAVI) و هاوپەیمانی بۆ نوێخوازیی ئامادەباشیی پەتامی (CEPI)، سندوقی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی یوئێن (یونیسێف) بەڕێوەدەبرێن بۆچی

تا ئێستا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ ملیۆن کەسی کوشتوە و ژیانی زۆر بە سەخت کردووە.

شارەزایانی بواری تەندروستی، لەوانە (WHO) جەخت لەسەر ئەوە دەکەن، کە پەتایەکی جیهانی تەنها لە خەباتێکی جیهانیدا دەتوانێت کۆتایی پێبێت، دەڵێن پێویستە وڵاتان هاوکاری یەکتر بکەن.

غانا بووە یەکەم وڵات کە ڤاکسینی کۆڤاکس وەردەگرێت لە مانگی شوباتدا، پسپۆڕان پێشبینی دەکەن کۆڤاکس تا کۆتایی ساڵ 2 ملیار ژەمە کوتان دابەش بکات.

دکتۆر تێدرۆس سکرتێری گشتی WHO وڵاتانی دەوڵەمەند بەوە تۆمەتبار دەکات کە خاوی کارکردنی کۆڤاکس بە بەدەستهێنانی ڤاکسینی زیاتر لەوەی کە پێویستیانە .

شەپۆلی دووەم و قەیرانی تەندروستی هیندستان وای کردووە کە 20 ملیۆن کەمبێتەوە لە ژمارەی ئەو ڤاکسینانەی کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی حوزەیران بگەیەندرینە کۆڤاکس .

کۆڤاکس کوتانی پەسەندکراوی لەلایەن WHO دابەش دەکات تا ئێستا پێنج کوتان ی په سه ندکراو دوا هەمینیان مۆدێرنە ڕازیبوو بەپێدانی 500 ملیۆن دەرمانی ڤاکسینی کۆڤاکس بەهەرزانترین نرخ بەڵام زۆربەی ئەو ڤاکسینانەی کە تا ئەمڕۆ دابەش دەکرێت، ڤاکسینی فایزەر-بایۆئێنتیچ و ئۆکسفۆرد-ئەسترازێنێکا بووە. جگە لە وڵاتانی هەژار، کەنەداش لە بەرنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی ژێر کۆڤاکسدا بووە.

وا بیر لەوە دەکاتەوە کۆڤاکس دەتوانێت کوتانی کەمتر دابەش بکات لەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا پلانی بۆ دانراوە ، چونکە زۆرێک لە وڵاتان هەناردەکردن سنووردار دەکەن بۆ کوتانی خەڵک.

ئایا کۆڤاکس دەتوانێت کۆتایی بە پەتا بێت؟

کۆڤاکس ئامانجی دابەشکردنی ڤاکسینەکانی بە لایەنی کەم لە سەدا 20 ی دانیشتوانی 92 وڵاتی هەژارە .

WHO دەڵێت بۆ کۆتایی هێنان بە وپەتایە دەبێت ڕێژەی کوتان دژی کۆڤید – 19 لە ئاستی جیهانیدا بگاتە 70 ٪ .

چەند وڵات، لەناویاندا بەریتانیا رایانگەیاندوە، کە دوای تەواوکردنی کوتان، ژەمە زیادەکانیان دەبەخشن بەو وڵاتانە.

43 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...