بەپەلە

میسر ٣٠ فڕۆکەی جەنگی لە فەڕەنسا دەکڕێت

وەزارەتی بەرگری میسر ڕایگەیاند ڕێکەوتننامەیەکیان لەگەڵ فەڕەنسا واژۆ کردووە بۆ کڕینی ٣٠ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری (Rafale). بەو شێوەیەش ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستکرانەوە کە ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد میسر بەنیازە فڕۆکەی جەنگی لە فەڕەنسا بکڕێت.

ماڵپەری دیسکلۆس، یەکەم ئاژانسی هەواڵی بوو کە ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕۆژی سێشەممە (ئەمڕۆ) شاندێکی وەزارەتی بەرگری میسر سەردانی فەڕەنسا دەکەن و ڕێکەوتنێک بە بەهای 3.75 ملیار یۆرۆ لەگەڵ فەڕەنسا واژۆ دەکەن بۆ کڕینی ٣٠ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری (Rafale).

وەزارەتی بەرگری میسر هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر بەهای ڕێکەوتنەکە ئاشكرا نەکردووە تەنها ئەوە نەبێت کە دەڵێت بە قیستی ١٠ ساڵ ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بە فەڕەنسا.

71 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

x

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ناوەندێکی چارەسەری کۆرۆنا لە هیندستان نەخۆشەکان لەسەر کارتۆن دەمێننەوە

لە هیندستان کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ...