Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
تەندرووستی جیهانی: جیاوازی کوتان لە وڵاتە دەوڵەمەند و هەژارەکان داڕمانێکی ئەخلاقییە – Daily Kurdistan
بەپەلە

تەندرووستی جیهانی: جیاوازی کوتان لە وڵاتە دەوڵەمەند و هەژارەکان داڕمانێکی ئەخلاقییە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

تێدرۆس ئەدهۆنام بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی داوای لە وڵاتانی دەوڵەمەند و پێشکەوتووی جیهان کرد واز لە کوتانی منداڵان و نەوجەوانان بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بهێنن و لەبری ئەوە ئەو بڕە ڤاکسینە بدەن بە وڵاتە هەژارەکان.

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO)، بەنیازە لە ڕێگەی پرۆژەی کۆڤاکس (COVAX)ەوە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگەیەنێت بە هەموو ئەو وڵاتە هەژارانەی توانای دابینکردنی ڤاکسینیان نییە بۆ هاوڵاتیەکانیان. بەڵام هەتا ئەمڕۆ نزیکەی تەواوی ئەو ڤاکسینانەی بەرهەمهێنراون لە وڵاتە دەوڵەمەند و پێشکەوتووەکاندا بەکاردەهێنرێن و ئەوەش نایەکسانی لەو بوارەدا قوڵتر کردووەتەوە.

تێدرۆس ئەدهۆنام لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لەو وڵاتانە کرد کە بەنیازن منداڵ و نەوجەوانەکانیان بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکوتن چاو بە بڕیارەکەیاندا بخشێننەوە و وتی “هێشتا چەندین وڵات هەیە کە کارمەندانی تەندرووستی بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکوتراون و نەخۆشخانەکان بە دەست کەمی پێداویستی پزیشکیەوە دەناڵێنن. کوتانی منداڵان لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە کاتێکدا لە وڵاتە هەژارەکان کارمەندانی تەندرووستی نەکوتراون داڕمانێکی ئەخلاقییە.”

شایانی باسە چەند وڵاتێکی وەک ئەمریکا و کەنەدا و سویسرا بەکارهێنانی ڤاکسینی بۆ منداڵان و نەوجەوانانی سەروو ١٢ ساڵانیان پەسەندکردووە.

56 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: سوپاس بۆ خوا بایدن باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی نەکرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
یەکێک لەو کێشانە کە چاوەڕوان دەکرا لە کاتی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغاندا ...