Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
ئەمریکا باجی لەسەر تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە زیاد کرد – Daily Kurdistan
بەپەلە

ئەمریکا باجی لەسەر تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە زیاد کرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

ئەمریکا رایگەیاند، باجی لەسەدا 25 دەسەپێندرێت بەسەر هاوردەکردنی کاڵای شەش وڵات، لەناویاندا تورکیا، باجە نوێیەکان لە کاتێکدا کە دانوستانە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن .

لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانی ئەمریکادا ڕاگەیەندرا، کە ئەمریکا  سەپاندنی گومرگ و باج لەسەر ئەو بەرهەمانەی کە لە وڵاتانی بەریتانیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، تورکیا، هندستان و نەمساوە هاوردە کراون ئەنجام دەدات.

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە ماوەی ساڵێک بە پێی یاسای ئەمەریکا ئەنجام دراوە، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە باجی خزمەتگوزاری دیجیتاڵ کە لەو وڵاتانەدا پەیڕەو دەکرێت نە بەخشراون.

کاسرین تای ، نوێنەری بازرگانیی ئەمەریکا لەو باریەوە گوتی : ئەمەریکا جەخت لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی چەند لایەنە بۆ چەند پرسی پەیوەست بە باجدانی نێودەوڵەتی دەکات ، لەوانەش نیگەرانییەکانمان لە باجی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان . ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەندە بە گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەر کێشەکانی باجی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی پرۆسەکانی OECD و G20 . وتیشی:”ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ دەینێین ۆ بەردەوامی دانە بەو دانوستانانە بۆ بەرەوپێشچوون و پاراستنی بژاردەی سەپاندنی باج بەپێی ماددەی 301 (یاسای پەیوەندیدار) ئەگەر لە داهاتوودا پێویست بکات”.

نوێنەری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، 887 ملیۆن دۆلار بەرهەمی ، پێڵاو و کەلوپەلی جوانکاری لە بەریتانیاوە و 386 ملیۆن دۆلار لە ئیتاڵیاوە بۆ بەرهەمەکانی وەک جانتا، جلوبەرگ و هاوردە کراوە؛ 323 ملیۆن دۆلار به رهه می ئیسپانیا 310 ملیۆن دۆلار به رهه می تورکیا باس لەوە کراوە کە 118 ملیۆن دۆلار لە هیندستانەوە و 65 ملیۆن دۆلاریش لە نەمساوە هاوردەی ئەمریکا کراوە.

40 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

فاینانشال تایمز: فشارەکانی ئەمریکا تورکیا لە قوڵایی قەیراندا دەهێڵێتەوە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی وتارێکی بە ناونیشانی “تراژیدیای خراپ بەڕێوەبردنی ئەردۆغان لە ...