Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
کاری نێودەوڵەتی: کۆرۆنا 108 ملیۆن کرێکاری هەژار کردووە – Daily Kurdistan
بەپەلە

کاری نێودەوڵەتی: کۆرۆنا 108 ملیۆن کرێکاری هەژار کردووە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، قەیرانی دامەزراندن کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دروست بووە، بە بەراورد بە ساڵی 2019، 108 ملیۆن کەس باری داراییان زۆر خراپ بووە لە چینێکی مامناوەندەوە بوون بە چینی هەژار.

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ە، لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە 100 ملیۆن کرێکار لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زۆر هەژار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی ILO کە جەخت لەسەر دامەزراندن دەکاتەوە لەجیهاندا ، هۆکاری سەرەکی ئەمەش کەمبوونی کاتی کارکردن و لەدەستدانی کاری شیاوە بەهۆی ئەو پەتایەوە.

کاری نێودەوڵەتی هێڵکاریی ئەوەی کردووە کە ڕێژەی دامەزراندن دەتوانێت لەسەرەتای ساڵی 2023 دا بگاتە سەردەمی پێش پەتاکە.

ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی ( جیهانی دامەزراندن و سۆسیال ئاوتلوک ) کە هەموو ساڵێک لە لایەن ( ILO ) ئامادەکراوە ، پێشبینی دەکات کە بۆشایی دامەزراندن لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ 75 ملیۆن بەرز بێتەوە و لە ساڵی 2022 دا بۆ 23 ملیۆن کەم ببێتەوە .

گی رایدەر، سەرۆکی ئای ئێڵ ئۆ، بە ڕۆژنامەنووسانی وت:”کۆڤید-19 تەنها قەیرانی تەندروستی گشتی نەبووە، بەڵکو قەیرانی دامەزراندن و مرۆییش بووە”.

ڕایدەر هۆشداریدا، کە کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانە چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت، مەگەر هەوڵدانی دیارییکراو بۆ دروستکردنی کاری شایستە، پاراستنی لاوازترین کەرتەکانی کۆمەڵگا، ڕاپۆرتەکە کە مەزەندە دەکات بێکاری جیهانی کە لە ساڵی 2019 دا 187 ملیۆن کەس بووە ، لە ساڵی 2022 دا بگاتە 205 ملیۆن کەس ، ئەمەش لەگەڵ ڕێژەی بێکاریدا دەگونجێت بە ڕێژەی5.7 ئەم ئاستە دوایین جار لە ساڵی 2013 تۆمار کرا.

ڕاپۆرتەکەی ILO ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هەرێمانەی کە زۆرترین زیانیان بە قەیرانی دامەزراندن ەوە هەیە ، ئەمەریکای لاتین و کاریبی و ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستن . ڕاشگەیاندراوە، کە زیانەکانی کاتی کارکردن لەو هەرێمانەدا لە چارەکی یەکەمدا 8٪ و لە چارەکی دووەمدا 6٪ تێپەڕکردووە.

مەگەر بارودۆخی پەتاکە خراپتر نەبێت ، پێشبینی دەکرێت چاکبوونەوەی دامەزراندن لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا خێراتر بێت . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نایەکسانی لە دەستگەیشتنی ڤاکسینەکان و کەمی یارمەتی دارایی وڵاتانی گەشەسەندوو دەبێتە هۆی پێشبینی ئەوەی کە دووبارە نایەکسانی لە دامەزراندندا دەبێت . تا ئێستا 75٪ ڤاکسینی کۆڤید-19 لە نێوان 10 وڵاتدا هاوبەش کراون.

910 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

فاینانشال تایمز: فشارەکانی ئەمریکا تورکیا لە قوڵایی قەیراندا دەهێڵێتەوە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی وتارێکی بە ناونیشانی “تراژیدیای خراپ بەڕێوەبردنی ئەردۆغان لە ...