Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی پەلاماردانی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات   – Daily Kurdistan
بەپەلە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی پەلاماردانی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات  


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

 

دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆمار:

سەرۆکایەتی کۆمار بەنیگەرانیەوە چاودێری پێشھاتە نەخوازراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و سەرکۆنەی ئەو ھێرشانە دەکات، کە ڕۆژی شەممە ٥ ی حوزیران، کرانە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، لەناوچەی ئامێدی پارێزگای دھۆک و لەئاکامدا چەند شەھید و بریندارێکی ھێزەکانی پێشمەرگەی لێکەوتەوە.

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، جەخت دەکاتەوە کە پێویستە ئەو ڕوداوە ئازاربەخشانە بەکۆتابێن، بونی ھێزی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان نایاساییە و پێویستە سنورێک بۆ ئەو دەسدرێژیانە دابنرێت کە مەترسی بۆ ئەمنی هاوڵاتیان و ئاسایشی عێراق دروست دەکەن .دەستور ڕێگەنادات خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی ھەڕەشە بۆسەر دراوسێکان.

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، پێداگری دەکات لەسەر، بنەبڕکردنی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانەی پێشێلی سەروەری عێراق   دەکەن، لەم ڕوەوە کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و موسڵ بە پێویست دەزانێت، چونکە بونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش و ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکانیشە، ھەروەها ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کامپی مەخمور مەترسیدارە و ناکۆکیشە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان.

سەرۆکایەتی کۆمار، بایەخی پەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیای دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دوپات دەکاتەوە، لەم ڕوەوە پێویستە کێشەکانی سنور و دۆسیەی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵات، بەڕێگای ھەماھەنگی و لەیەکتری تێگەیشتن چارەسەربکرێن و ڕەچاوی ڕێزگرتن لە سەروەری و کاری پێکەوەیی بکرێت و دوور لە کاری یەکلایەنە. لەم پێوەدانگەوە عێراق دوپاتی دەکاتەوە کە نابێتە بێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ناوچەیی و دەرەکیەکان، ھەروەک چۆن ڕێگەنادات خاکەکەی بکرێتە مۆڵگەی پەلاماردانی ھیچ کەس و لایەنێک.

 

24 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا: تەقینەوەیەکی گەوە روویدا


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
لەناوچەی حەبیبییەی رۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. ...