Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
ئێردۆغان خۆی بەدوور گرت لە ناوهێنانی سەدات پێکەر و ئۆپۆزسیۆنی تۆمەتبار کرد – Daily Kurdistan
بەپەلە

ئێردۆغان خۆی بەدوور گرت لە ناوهێنانی سەدات پێکەر و ئۆپۆزسیۆنی تۆمەتبار کرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆکی گشتی ئاکەپە، لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد.

گرنگترین وتەکانی ئێردۆغان ئەمانە بوون:

دوێنێ ئەو کەسەی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی جەهەپە دانیشتووە، هاتووە و کۆمەڵێک بانگەشەی لەسەر مینبەری پەرلەمانەوە باسکردووە. ئەو کەسەی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا دەڵێت ‘ئەگەر ئەوەندە دەنگ نەهێنم وازدەهێنم’، هەموو جارێک دەدۆڕێت و دواتر بێعارانە لەسەر کورسییەکەی دادەنیشێت. هیچ کەسێک نییە لە تورکیادا پێویستی بە وەرگرتنی وانەی حەیسییەت بێت لە کەسێکی وەها بێ حەیسییەتەوە. ئێمە خزمەتەکانمان شاهێدیمان بۆ دەدەن.

ئەوانەی بە شوێن ئەو دەنگۆیانەدا دەڕۆن کە لە لایەن مافیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە خۆیان وەک ئەو مافیایانە دەبینن. ئەوانەی ئومێدیان لە میللەت نەماوە، وەک ئەوەی بەس نەبێت کە پەیوەندییان لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکاندا هەیە، دەچن پەیوەندی لەگەڵ گرووپە مافیاییەکانیشدا درووست دەکەن.

ئێمە نەک وەک پارتەکەمان بەڵکو وەک وڵات و میلەتیش هیچ کاتێک پشتمان بە دەنگۆ و بانگەشە نەبەستییەوە لە کارەکانماندا. ئێمە بە گوێرەی سیناریۆ پیسەکانی کەسە نادیارەکان ڕێگەکەمان دیاری نەکردووە. بەڵکو بە گوێرەی پێویستی و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی میلەتەکەمان دیاریمان کردووە. ئێمە بە پشتیوانی میلەتەکەمان سنگمان ناوە بە بەر هێرشەکانی گرووپە تیرۆریستی و گرووپە مافیاییەکان نەک بە کەسانێکی دیاریکراو.

3927 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

 کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بایدن لە کۆبوونەوەی ناتۆ دا بەردەوام دەبێت


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
ئەردۆغان 3 مانگ چاوەڕێی بایدنی کرد کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ...