Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
بایدن: ئەگەر روسیا کاری زیانبەخش بکات بە توندی وەڵامی دەدەینەوە – Daily Kurdistan
بەپەلە

بایدن: ئەگەر روسیا کاری زیانبەخش بکات بە توندی وەڵامی دەدەینەوە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت پەیوەندیەکی جێگیر لەگەڵ ڕوسیادا دروست بێت، “بەڵام ئەوەی من دەیڵم لەم بارەیەوە ئەوەیە ئەگەر حکومەتی ڕوسیا دەست لەکاری زیانبەخش وەربدات، ئەمریکا بەتوندی و مانادار وەڵامی دەداتەوە”.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەریتانیاوە سەردانی هەشت ڕۆژی خۆی بۆ ئەوروپا دەستپێکرد. بایدن یەکەم وتاری خۆی لە گەشتەکەدا لە بەردەم نزیکەی 1000 سەربازی ئەمریکا و خێزانەکانیان لە بنکەی هێزی ئاسمانی یوردەی میلدنهاڵ پێشکەشکرد .

بایدن وتی کە کاتێک هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە، پەیامی ڕوون و ئاشکرای بۆ ڤلادمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا دەنێرێت و، وتیشی ئێمە بەدوای ناکۆکی لەگەڵ ڕووسیادا ناگەڕێین. بایدن وتی “ئێمە پەیوەندیەکی جێگیر و پێشبینیکراومان دەوێت، بەڵام ئەوەی من ڕوونم لەسەری ئەوەیە ئەگەر حکومەتی ڕوسیا دەست لەکاری زیانلێکەوتوو بدات، ئەمریکا بەتوندی و مانادار وەڵامی دەداتەوە”.

بایدن وتی ئەو پابەندە بە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی ئەتڵەسی و دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا لە چوارچێوەیەکی نوێدا دابنێ. هەروەها وتیشی، گومرگ و بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنە جۆراوجۆرەکان، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکان شێواندووە.

بایدن وتی “ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتە بۆ من وەک سەرۆکی ئەمریکا، پاشان ئامادەی G7 دەبم، پاشان لەگەڵ بەڕێز پوتین کۆدەبمەوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ناتۆی پێ بلێم و دواتر ئەوەی کە دەمەوێ بیزانم”.

بایدن، وتیشی “ئێمە ئەوە پیشان بدەین کە لەهەر قۆناغێکی ئەم ڕێگایەدا ئەمریکا گەڕایەوە و دیموکراسییەکانی جیهان پێکەوە لەسەر گرنگترین کێشەکان بۆ داهاتوومان لە بەرەنگاربوونەوەی قورسترین تەحەداکاندا دەوەستنەوە”.

سەرۆکی ئەمەریکا بایدن پێش ئەوەی گەشتێکی بۆ ئەوروپا دەست پێ بکات بە پەیامنێرانی وت کە ئامانجی ئەو “بەهێزکردنی هاوپەیمانەتیەکە، بۆ ئەوەی بۆ پۆتین و چین ڕوون بێت کە ئەوروپا و ئەمەریکا لە ئەوپەڕی نزیکبووندان”.

دیدارەکەی لەگەڵ پوتین لە ژنێڤ لە 16ی حوزەیران بەگرنگترین کۆبوونەوەی گەشتەکەی بایدن دەپێورێن.

بایدن لە وتارەکەشیدا جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا بە ناتۆ کردەوە، بەڵام وتی پێویستە ئەو هاوپەیمانێتییە نوێبکرێتەوە و تواناکانی شەڕی سایبەری باشتر بکرێت.

لە سەردانەکەی بایدن بۆ ئەوروپا، چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکاش ئاشکرای بکات کە 500 ملیۆن دەرمان لە کوتانی فایزەر/بیۆێنتێک دەبەخشێتە نزیکەی 100 وڵات لە ماوەی دوو ساڵدا.

لوتکەی G7 کە سەرکردەکانی حەوت زلهێزە ئابوورییە مەزنەکەی جیهان کۆدەکاتەوە (ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، کەنەدا، ژاپۆن)، سبەینێ دەست پێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ئەم لوتکەیە، لە شاری سانت ئیڤس، کۆرنواڵ ساز دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت تیشک بخاتە سەر کاری ژێرخان لە وڵاتانی ڤاکسینی کۆرۆنا ڤایرۆس، بازرگانی، ئاووهەوا و گەشەپێدان.

چاوەڕوان دەکرێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبێتەوە. بڕیارە بایدن دوای ئەو لوتکەیە لەگەڵ جیل بایدنی هاوسەری سەردانی شاژن ئەلیزابێسی دووەم بکات لە قەڵای ویندسۆر. بایدن دوای سەردانەکە گەشتێکی برۆکسل دەکات و لەوێ لەگەڵ سەرکردەکانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا قسە دەکات. پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا و چین و هەروەها خەرجکردنی ناتۆش لە بەرنامەی کاردا دەبن.

بایدنیش ڕۆژی 14ی حوزەیران لە برۆکسل لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕووبەڕوو کۆدەبێتەوە.

166 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: سوپاس بۆ خوا بایدن باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی نەکرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
یەکێک لەو کێشانە کە چاوەڕوان دەکرا لە کاتی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغاندا ...