Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
ئەگەر پشیلەکان لەناوبچن، چی لە جیهاندا دەگۆڕێت؟ – Daily Kurdistan
بەپەلە
british shorthaired cat with amazing hypnotoic orange eyes

ئەگەر پشیلەکان لەناوبچن، چی لە جیهاندا دەگۆڕێت؟


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

 لەوانەیە پشیلەکان ببینیت وەک ئاژەڵی جوان کە لە سوچێک خەویان لێکەوتووە.

 بەڵام لەوانەیە تۆ تەنانەت نەتزانیبێت لە جیهاندا چەند ڕووداوی گەورە دەبێت ئەگەر پشیلەکان لە یەک ساتدا لەناوبچن.

لە ڕاستیدا پشیلەی ماڵی زیاتر لە سەگ هەیە چونکە خاوەن پشیلەکان ڕازی نین بە تەنها یەک پشیلە بەخێو بکەن بەڵکوو چەندین پشیلە بەخێو دەکەن. پشیلەکان وەک ئاژەڵی ماڵی هەمیشە پەسەندن لەبەر هۆکاری پەیوەندی کردن.

بەڵام پشیلە تاکە شت نییە کە لە سوچێک جوان بێت و بخەوێت زۆر زیاتر پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر لە پڕێکدا هەموو پشیلەکان ون بن ، شتەکانلە جیهاندا بە خێرایی دەتوانن بگۆڕێت بۆ دۆزەخ . وە هەندێک لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر ئەم بابەتە هەیە ، ڕەنگە وابیربکەنەوە کە پشیلە پشت بە خواردن و زبڵەکانمان دەبەستێت بۆ مانەوەیان . بەڵام بە وتەی ئالان بێک مامۆستای پزیشکی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری سەنتەری زانکۆی پوردو بۆ بۆندی مرۆڤ و ئاژەڵ ، ئەوان ” ڕاوچییەکی پسپۆڕن لەگەڵ هەڵسوکەوتی ڕاوکردنی گونجاندن ” . بێک دەڵێت : ” ئەوان ئاژەڵە بچووکەکانن کە دەبێت زۆر لێی بترسین دەخۆن وەک مشک و جرج ” .

 

ئەگەر پشیلەکان نەبوایە خەڵک “برسی” دەبوون

 

ئەو پشیلەی کە مشک و جرجەکان لە تەویلەکان و ناوچەکانی عەمبارکردنی دانەوێڵە دا دەکوژن، زۆر گرنگن بۆ ئەوەی  لەژێر کۆنترۆڵدا بن بۆ نموونە لە هیندستان ، بێک دەڵێت پشیلەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە کەمکردنەوەی بڕی لەدەستدانی دانەوێڵە کە بەهۆی مشک و جرجەوە دروست دەبێت . بە وووتەیەکی تر، ڕەنگە لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕاست بێت کە خەڵک خۆراکی پشیلە دەدات ، بەڵام بەبێ پشیلە خەڵک لە سەرەتادا کەمتر خواردنی دەبوو .

ئەگەر پشیلەکان لەناکاو ون بوون، ئایا ژمارەی قرتێنەرەکان چەند بەخێرایی زیاد دەکەن؟ هەندێک لێکۆڵینەوە لەسەر ئەمە کراوە یەکەم لێکۆڵینەوە لە بەریتانیای لە ساڵی 1997 دا کرا زاناکان بۆیان دەرکەوت کە تێکڕای پشیلەی ماڵی زیاتر لە 11 ئاژەڵی مردووی هێنایە ماڵەوە ( کە مشک و باڵندە و بۆق و زیاتریشی تێدا بوو ) لە ماوەی شەش مانگدا . ئەمەش مانای ئەوەیە کە 9 ملیۆن پشیلە لە بەریتانیا بە کۆمەڵ نزیکەی 200 ملیۆن نێچیری بچووک لە ساڵێکدا دەکوژن.

کاریگەری پشیلەکان لەسەر جیهان

 ئەگەر هەموو 220 ملیۆن پشیلە ماڵیەکان لە جیهاندا ون بن، وا دیارە دانیشتوانی باڵندەی دەریا لە ئاستی جیهاندا ون دەبن بێک، وتی:”هەموو جۆرەکان کاریگەریان لەسەر یەکتر هەیە”

 

244 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: سوپاس بۆ خوا بایدن باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی نەکرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
یەکێک لەو کێشانە کە چاوەڕوان دەکرا لە کاتی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغاندا ...