Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
داواکاری گشتی تورکیا داوادەکات کاری سیاسی لە ٤٥١ ئەندامی هەدەپە قەدەغە بکرێت – Daily Kurdistan
بەپەلە

داواکاری گشتی تورکیا داوادەکات کاری سیاسی لە ٤٥١ ئەندامی هەدەپە قەدەغە بکرێت


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

بەکر شاهین داواکاری گشتی دادگای باڵای تورکیا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی دۆسییەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا، داوایان کردووە ٤٥١ ئەندامی هەدەپە بە هەموو شێوەیەکی کاری سیاسییان لێ قەدەغە بکرێت.

بەکر شاهین لەمیانەی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکدا کە لە ئەنتاڵیا لە ژێر ناونیشانی “بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەییەکان کە سنووریان بەزاندووە” ڕێکخرابوو، وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە دۆسییەی داخستنی هەدەپە کرد.

بەکر شاهین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کارکردن لەسەر دۆسییەکە خێراتر کراوە و دۆسییەکە پێشکەش بە دادگای دەستووری تورکیا کراوە، وە ڕایگەیاند لەمەودوا دەسەڵاتی یەکلاکردنەوەی دۆسییەکە لە دەست دادگای دەستووری تورکیادایە.

بەکر شاهین لە قسەکانیدا وتی “ئێمە ئەوەی لەدەستمان هات کردمان. هەموو بەڵگەنامەکان، بڕیارەکان، گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی هەدەپە، سیدییەکان لە چوارچێوەی دۆسییەیەکدا کۆکرانەوە و خراونەتەڕوو. دۆسییەکە لە ٨٤٣ لاپەڕە پێکهاتووە. لەو دۆسییەیەدا داوامان کردووە ٤٥١ ئەندامی هەدەپە بە تەواوی کاری سیاسییان لێ قەدەغە بکرێت.”

561 جار بینراوە 307 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

 کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بایدن لە کۆبوونەوەی ناتۆ دا بەردەوام دەبێت


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
ئەردۆغان 3 مانگ چاوەڕێی بایدنی کرد کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ...