Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
ئەمریکا ڕووبەڕووی خراپترین وشکەساڵی دەبێتەوە لە مێژوودا – Daily Kurdistan
بەپەلە

ئەمریکا ڕووبەڕووی خراپترین وشکەساڵی دەبێتەوە لە مێژوودا


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پلەی گەرما لە ویلایەتەکانی ڕۆژئاوا بەرزدەبێتەوە، بە پێی ڕاپۆرتەکان 3 لەسەر 4ی ئەو ویلایەتانە ڕووبەڕووی وشکەساڵی دەبێتەوە.

ماڵپەڕی چاودێری وشکەساڵی لە ئەمریکا ڕایگەیاند، کە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا لە بەهاری ساڵی 2021 دا وشکەساڵییەکی زۆر خراپتریان لە ساڵێک پێش ئێستا هەبوو، کە لە هاوینی ئەمساڵدا مەترسی بەرزبوونەوەی مەترسی ئاگری گەورە و کەم ئاوی هەیە

لە ماڵپەڕەکەدا هاتووە کە چەند بەشێکی ویلایەتەڕۆژئاواییەکانی وەک کالیفۆرنیا و نیڤادا و واشنتن لە هەفتەی ڕابردوودا پلەی گەرمای بە ڕیژەیەکی زۆر بەرزبۆوە کە لە 38 پلە زیاتر بووە. کە سێ چارەکی ویلایەتەکانی بەرەی ڕۆژئاوا بە توندترین ڕێژەی وشکەساڵی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا تۆمار کراوە .

پارێزگار گاڤین نیوزۆم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشی دارستان و ئاگرپارێزی کالیفۆرنیا لە 24 ی مانگی پێنج لە ساکرامێنتۆ ڕایگەیاند کە ئەوان پێویستیان بە 2 ملیار دۆلار بودجە هەیە بۆ ئەوەی شەڕی ئاگرکەوتنەوەکان بکەن و هەروەها فراوانبوونی کەشتییە فڕۆکەکەیان بۆ شەڕی ئاگرکەوتنەوە .

لەهەواڵەکانی میدیاکانی ئەمریکادا باس لەوەکراوە کە کالیفۆرنیا کە لەمێژووی خۆیدا ساڵی ڕابردوو گەورەترین ئاگری دارستانەکانی تۆمار کردووە، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی داخستنی کارخانەکانی وزەی هایدرۆئەلیکتریک لەکاتی خراپترین بەشی وەرزی ئاگرکەوتنەوەدا .

توێژەرەوان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ، ئەمەریکای باشووری ڕۆژئاوا بەرەو وشکەساڵی  پاڵ پێوەدەنرێت کە بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت و لە ئەنجامدا ئاستی دەریاچە و ڕووبارەکان نزمتر دەبێت.

دوایین ڕاپۆرتی ئیدارەی ئۆقیانووسی نەتەوەیی و ئاتمۆسفی ( NOAA ) باس لەوە دەکات کە ” هەردوو وڵاتی کالیفۆرنیا و نیڤادا ئێستا لە سەدا سەد وشکەساڵیدان ” .

ڕاپۆرتەکە وردەکاریی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە نزیکەی 635 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕووبەری کشتوکاڵی ڕووبەڕووی کەم ئاوی دەبنەوە.

لە لایەکەی ترەوە ڕێکخراوی چاودێری وشکەساڵی ئەمەریکای باکوور لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا کە لە 26 ی مانگی ئایار دا بڵاوی کردووەتەوە هۆشداری دا کە ئەمەریکای باکوور لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دووەم گەورەترین وشکەساڵی دەبێتەوە .

لەداتاکانی NADM دا ئاماژە بەوەکراوە کە 28,3 لەسەدی کیشوەری ئەمریکای باکور لەژێر هەڕەشەی وشکەساڵیدایە و ئەو وشکەساڵیەی تا ئێستا بینراوە لەویلایەتەکانی وەک ئەریزۆنا و نیو مەکسیکۆ و نیڤادا و کالیفۆرنیا و وایۆمینگ لە بەشی ناوەڕاستی ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا کاریگەر بووە و دەمێنێتەوە.

192 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: سوپاس بۆ خوا بایدن باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی نەکرد


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
یەکێک لەو کێشانە کە چاوەڕوان دەکرا لە کاتی کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغاندا ...