Deprecated: class-oembed.php is deprecated since version 5.3.0! Use wp-includes/class-wp-oembed.php instead. in /var/www/wp-includes/functions.php on line 5051
ناسا هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی دەدۆزێتەوە – Daily Kurdistan
بەپەلە

ناسا هەسارەیەکی هاوشێوەی زەوی دەدۆزێتەوە


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620

ناسا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای هەسارە نوێیەکان لە بۆشایی ئاسماندا لە کۆتایدا هەسارەیەکی وەک زەوی دۆزرایەوە کە 90 ساڵی ڕووناکی دوورە لە زەویەوە.

ناسا کە بەدوای هەسارەکانی هاوشێوەی زەویدا دەگەڕێت لە بۆشاییدا، وتی هەسارەیەکی “نامۆ”یان لە 90 ساڵی ڕووناکی دوور لە زەویەوە دۆزیوەتەوە.

تێکڕای پلەی گەرمی لەسەر ئەم هەسارەیە کە لە ساڵێکدا تەنیا 24 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، زۆر لە زەوی دەچێت.

ئەم هەسارەیە کە پێی دەوترێت (TOI-1231-b) بە سوڕانەوەی ئەستێرەیەکی کورتەباڵای سوور هەسارەکە بە شێوەیەکی زۆر نزیک لە ئەستێرەکەی خۆی دەسوڕێنەوە بە بەراورد بە زەوی.

ناسا وتی (TOI-1231-b) نزیکە لە قەبارەی نیپتۆن.

لەگەڵ ئەوەشدا وزەی ئەستێرە کە زۆر کەمە لە چاو خۆردا. بۆیە پلەی گەرما لەسەر ڕووی هەسارەکە زۆر نزیکە لە زەوییەوە. ئەو هەسارەیە کە پلەی گەرمی مامناوەندیی 57 پلەی سەدیی هەیە، “رەنگە ئاوی شلەی تێدا بێت”.

زانایان بەدوای نیشانەکانی ژیان لە بۆشایی ئاسماندا دەگەڕێن دەڵێن ڕەنگە تەنانەت هەوریش لە کەشی هەسارەکەدا بوونی هەبێت کە بە “نامۆ” وەسفی دەکەن.

29 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان


Notice: Undefined index: tie_hide_share in /var/www/wp-content/themes/jarida/single.php on line 65
x

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزشوانێکی لوبنانی لە کاتی خۆهەڵدان بۆ ناو دەریا گیانی لەدەستدا


Notice: Undefined index: HTTP_REFERER in /var/www/wp-content/plugins/kento-post-view-counter-master/index.php on line 620
وەرزشوانێک لە وڵاتی لوبنان، کە خولیای ئەوە بوو لە شوێنی بەرزەوە خۆی ...