
بەلایەنی کەمەوە 33 کەس بەهۆی زریانی ڕایەوە گیانیان لەدەستداوە کە لە ناوەڕاستی فلیپین کەوتەوە و خێرایی زریانەکە لە کاتژمێرێکدا ەلە 200 کیلۆمەتر نزیک دەبێتەوە.
زریانی ڕای ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە دوورگەی گەشتیاری وڵاتی سیارگاو و بە بای بەهێزی 120 میل لە کاتژمێرێکدا سەربانەکانی ماڵەکانی دەڕووخاند.
زریانی ڕای کە بە بارانێکی زۆری لەگەڵی خۆی هەڵگرتووە، بووە هۆی نەمانی کارەبا و وێرانکارییەکی سەخت لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە.
بەهۆی بارانبارینی زۆر و باوە، زیانەکان بەردەوام لە زیادبووندان بەلایەنی کەمەوە 33 کوژراو هەیە و هیچ وشەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ژمارەی بریندارەکان نەبوو.
ئارلین باگ-ئۆ، پارێزگاری دوورگەکانی دیناگات، کە یەکێکە لە ناوچە یەکەمەکان کە بە زریانەکە گرتبوویەوە.
باران بارینی زۆر و با بەهۆی لافاوەوە بووە هۆی کەوتنە خوارەوەی دار و لافاو لە زۆرێک لە گوندەکان کەوتەوە.
بەرپرسەکان هەروەها وتیان کە 300,000 گوندنشین ماڵەکانیان چۆڵکردووە و هەڵهاتوون بۆ ناوچە ئارامەکان.