
مەیمونەکان دەستیان کردووە بە کوشتنی سەگ لە شارۆچکەیەکی بچووکی هیندستان لە تۆڵەکردنەوەی هاوڕێیەکیاندا.
ڕووداوەکانی ماجەلگاون کاتێک دەستی پێکرد کە چەند سەگێک مەیمونێکی ساوایان کوشت،
پاش مردنی مەیمونە بچوکەکە، مەیمونەکان دەستیان کرد بە گرتنی هەموو ئەو سەگانەی کە بینیویانە و لە شوێنە بەرزەکانەوە فڕێیان دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە تا ئێستا نزیکەی 250 سەگ کوژراون.
لە شارۆچکەی لاڤۆل لە دراوسێ، هاوڵاتیان دوای ئەوەی مەیمونەکان نزیکەی هەموو سەگەکانیان کوشت، پەیوەندیان بە دەسەڵاتدارانەوە کرد، بەڵام نەیانتوانی مەیمونەکانیش بگرن
لە لاڤۆل، هەندێک لە دانیشتوانیش لەلایەن سەگەوە هێرشیان کرایە سەر.
ستێفانی پۆیندێکستەر، پرۆفیسۆر لە سەنی بوفالۆ، وتی کە بەپێی هەندێک توێژینەوە، ئاژەڵەکان دەکرێت هەوڵی تۆڵەسەندنەوە بدەن.