واشنتۆن پۆست: هیچ کەسێک ناوێرێت بە ئێردۆغان بڵێت سوڵتانە ڕوتەکە

لە وتارەکەی واشنتن پۆستدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێردۆغان کە ڕووبەڕوی قەیرانی دراو بووەتەوە’ لە مەترسی لەدەستدانی کورسییەکەیدایە
واشینتۆن پۆست- ی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بارەی شکانی بەهای لیرەی تورکیەوە ڕایگەیاند نرخەکان لە دوکانەکانی میوەفرۆشەکان بە نزیکەیی رۆژانە دەگۆڕێت و ڕای گشتی ناتوانێت تا کۆتایی مانگ بیباتەوە و شارەزایانیش سەرۆک ڕەجەب تەیب ئێردۆغان بە بەرپرس دەزانن.
لە زاری ئەنتۆنی فەیولا وتەبێژەکە دەڵێت: “ئەردۆغانی ئۆتۆکرات بە شێوەیەکی کاریگەر شەڕی لە سەر ئابووری ڕاگەیاند و بەنزینی خستە سەر ئاگری قەیرانی دراو بە کەمکردنەوەی ڕێژەی قازانج لە کاتێکدا ئابووریناسان دەڵێن پێویستە پێچەوانەکەی ئەنجام بدات”.
پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئێردۆغان کە بەرپرسانی حکومەتی دەرکردووە کە پرسیاریان لێکردووە و ویستویانە وەک لێپرسینەوە بزانن کە ئەم دۆخەی ئێستای تورکیا بەکوێ دەدات، لە جێی ئەوەی وەڵامی پێویستیان بدرێتەوە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، گەمارۆدراوە لەلایەن کەسانێکەوە کە هەمیشە “بەڵێ” بۆ کردووە بەڵام لەو کاتەی کە هەڵوێستێکی جیاوازیان هەبووبێت ئەوالە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، دوورخستنەوەی ئێردۆغان لە هەندێک لە بەرپرسانی “بیرکردنەوەی ئازاد” لە بانکی ناوەندی وای لە شارەزایان کردووە کە وا بیربکەنەوە کە هیچ کەسێک نەماوە ناوی سەرۆک کۆمار بە “سوڵتان ڕووت” بنێت.
“دەیتوانی کورسییەکەی لەدەست بدات”
لە وتارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوایین ماوەدا شیکەرەوەکان دەستیان کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە شێتی دارایی ئێردۆغان دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی کورسییەکەی
وتیشی: قەیرانی ئابووری دەکرێت مەترسیدارتر بێت
لە ئەرجەنتینییەکان بپرسە، کە لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کاتی ڕووخانی دراوی وێرانکەر و قەیرانی قەرزی ساڵی 2001دا پێنج سەرۆکی دەوڵەتیان گۆڕی تورکیا هێشتا لەو خاڵەدا نییە ھەندێک هۆکار هەیە بۆ ئەمە، وەک قەرزی دەرەکی کە بەڕێوەدەبرێت. لەگەڵ ئەوەشدا سەرکردە دەسەڵاتخوازەکانی وەک ئەردۆغان بەردەوام لە ئاژاوەی ئابووریدا کورسییەکانیان لە دەست دەدەن””ئەوانەی دەوروبەری هەمیشە دەڵێن بەڵێ” ئەمەش وای کردووە کە هەتا ئێستا لەسەر کورسی دەسەڵاتەکەی بمێنێتەوە.
ئێردۆغان کە بانگەشەی خوێندنی ئابووری دەکات دەڵێت باشترین دەزانێت داوا لەتورکەکان دەکات ئارام بن”، ئاماژەی بەوەدا کە لیرەی تورکی لە ڕۆژی پێنج شەممەدا بەرز بووەوە بەڵام کاتێک دووبارە ڕێژەی سوودی دابەزاند سەرلەنوێ بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.