زانستیسڵایدەر

لێکۆڵینەوە: ئەوانی توشی ئۆمیکرۆن دەبن بەرگری دژی دەڵتاش دروست دەکەن

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن چەند زانایاکی ئەفریقیەوە کراوە باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی کە توشی جیاوازی ئۆمیکرۆن بوون هەروەها دژی جیاوازی دەلتاش بەرگری پەیدا دەکەن.

ئەو زانایانە لە لێکۆڵینەوەکاندا لەسەر ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بە جیاوازی ئۆمیکرۆن باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانە دوای ئەوەی توشی جیاوازیەکە بوون هەروەها لە دژی جیاوازی دەلتاش بەرگریان پەیدا کردووە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا 33 کەس بەشداریان کردووە کە ڤاکسینکراو و ڤاکسیننەکراویشیان تێدا بوو. لە ڕۆژی 14ی توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە ئاساییبوونەوە لە دژی ئۆمیکرۆن 14 ئەوەندە زیادی کردووە، هاوکات ئاساییبوونەوە لە دژی ڤایرۆسی دەلتا 4.4 جار زیادی کردووە.

زاناکانی لێکۆڵینەوەکە وتیان لەدوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە توشی جیاوازی ئۆمیکرۆن بوون دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە بەرگریان لە دژی دەلتاش پەیدا کردووە. بۆیە دەتوانین ئەوە بڵێین کە ئەو کەسانەی توشی جیاوازی ئۆمیکرۆن دەبن مەترسی دووبارە توشبوونیان بە جیاوازی دەلتا نییە.

پرۆفیسۆر ئەلێک سیگال یەکێک لەو زانایانەی کە بەشداریان لە لیکۆڵینەوەکە کردووە پەیمانگای توێژینەوەی تەندروستی ئەفریقی لە ئەفریقای باشوور گوتی ئۆمیکرۆن ‘یارمەتی ڕزگاربوون لە دێلتا’ دەدات وەک ئەوەی لە ئەزموونی ئەفریقای باشووردا دەبینرێت کە کەمتر مەترسی هەیە وەک لە جیاوازی دەلتا.

زاناکان لە ئەفریقا باشور باسیان لەوە کرد کە جیاوازی ئۆمیکرۆن مەترسی کەمتری هەیە وەک لە جیاوازی دەلتا لە کەواندنی توشبووەکان لە نەخۆشخانەکان بەڵام زاناکان ئەمە بۆ دروستبوونی بەرگری کۆمەڵ دەگەڕێننەوە.

جیاوازی ئۆمیکرۆن بۆ یەکەمجار لە مانگی تشرینی دووەم لە هۆنگکۆنگ و هەروەها لە ئەفریقای باشور بڵاوبووەوە و بووە هۆی ئەوەی کە لەو وڵاتانە دووبارە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزببنەوە و هەروەها بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشیەکەیانەوە دەخرێن لە نەخۆشخانە بەرزبێتەوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە کاتێکی وەکو سەریساڵ و کریسمس ببێتە مایەی نیگەرانی لە سەرتاسەری جیهان و وڵاتان پێوانە توند بگرنە بەر دژی بڵاوبوونەوەی ئەو جیاوازیە.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button