
لە وڵتی ئەرژەنتین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ژمارەی قالۆنچە زۆر زیاد دەکات و لە ویلایەتی لا پالما بە هەزاران قالۆنچە دەرژێنە شارەکانەوە.
هاوڵاتیانی ویلایەتی لا پالما بەهۆی قالۆنچەکانەوە زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە و ئاوەڕۆ و سەربانەکانیان پڕ بووە لە قالۆنچە، مێینەیئەم قالۆنچانە دەتوانێت بفڕن و کێشەی ترافیکیان بۆ ئوتومبێلانی ناوچەکە دروست کردووە.
کاربەدەستان وتیان کە شەوانە گۆڵۆپەکانی سەر شەقامەکانیان کوژاندووەتەوە بۆ ڕزگاربوون لە مێرووەکان کە بەرەو ڕووناکی دەڕۆن و ئاگر لە بەرمیلەکانی دوور لە شارەکە داگیرساند بۆ ئەوەی ئەو مێروانە بچنە دەرەوەی شارەکە.
کاربەدەستان ڕایانگەیاند، کە لەم وەرزەدا هەموو ساڵێک ئەم قالۆنچەیە دروست دەبێت بەڵام هیچ ساڵێک بەم شێوەیە نەبووە و هۆکارەکەشی بۆ بارینی بارانی زۆر و کەش و هەوای گەرم دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆی ئەوەی مێرووەکان لە ڕادەبەدەر بەرهەم بێن.