سڵایدەرڤیدیۆ

ژنێک لە مزگەوتێکی تورکیا هاوار دەکات “هەموومان برسیین!”


لە مزگەوتی گەورەی شاری بوردور لە تورکیا لە کاتی نوێژی هەینیدا ژنێک خۆی دەکات بە مزگەوتدا و هاوار دەکات “هەموومان برسیین!”.

چەند کەسێکی ناو مزگەوتەکە دەیانەوێت ژنەکە بکەنە دەرەوە بەڵام لەو کاتەدا ئیمامی مزگەوتەکە پێیان دەڵێت “یەک خولەک هیچ مەکەن”. دواتر ژنەکە دەست دەکاتەوە بە قسە و دەڵێت “لێرەدا دونیایەک خانەنشین، هەموومان برسیین، برسی!”.

دواتر ئیمامی مزگەوتەکە لە وتارەکەی خۆی بەردەوام دەبێت و سورەتی “العصر” دەخوێنێت و ژنەکەش لە مزگەوتەکە دەکرێتە دەرەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button