جیهانی
منداڵێک کە خەریک بوو لە نهۆمی سێیەمەوە بکەوێتە خوارەوە لە کۆتا خولەکدا ڕزگارکرا

کوڕێک کە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر خەریکبوو دەکەوتە خوارەوە، لە کۆتا خولەکدا لە لایەن دراوسێکانییەوە ڕزگارکرا.
لە کۆتا خولەکدا منداڵێک پاش ئەوەی خەریکبوو دەکەوتە خوارەوە، لە پەنجەرەی شوقەیەک لە نهۆمی سێهەمی باڵەخانەیەک لە ناوچەی عەین شەمس لە باکوری ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی میسر ڕزگارکرا.
خەڵکی ناوچەکە بەتانییان لە خوارەوەی بیناکە کردەوە، لە کاتێکدا دراوسێکان لە خوارەوە لە پەنجەرەکەوە سەرکەوتن و کوڕە بچووکەکەیان ڕزگار کرد.
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی ساتی ڕزگارکردنەکە بڵاوکرایەوە، دوو هەرزەکاری میسری بە “پاڵەوان” ڕاگەیەندران.