جیهانیسڵایدەر

ڕێکخراوی ماساک: داعش لە ڕێگەی تورکیاوە پارەکانی دەگوازێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێکخراوی داعش لە لوبنان چەک و تەقەمەنی کڕیووە و پارەکەی لە ڕێگەی تورکیاوە ناردووە.

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە لە تاوانی دارایی (ماساک) کە سەر بە وەزارەتی دارایی تورکیایە ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کراوە و لەو ڕاپۆرتەدا چەندین زانیاری ورد بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە داعش لە ساڵی ٢٠١٥ بڕێکی زۆر تەقەمەنی لە وڵاتی لوبنان کڕیووە و پارەکەشی لە ڕێگەی شاری ڕەقەوە ناردووە بۆ  شاری غازی عەنتەب لە تورکیا و لەوێوە ناردوویەتی.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ دەستی گرت بەسەر سەروەت و سامانی ٣٦٥ کەسدا و بەتۆمەتی پاڵپشتی کردنی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەستگیر کران.

لە ڕپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە تورکیا لە نێوان لوبنان و سوریادا وەک ڕیگەیەکی بازرگانی بەکار هێنراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە بڕێکی زۆر پارەی کاسی داعش ئێستا لەناو تورکیادایە و ئەو پارانەی کە لە سوریادا دەستی کەوتووە بۆ تورکیای گواستووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی داعس ئەو پارانەی کە هێناویەتیە نێو تورکیاوە خستویەتیە ئیشەوە و بازرگانی زێڕ و زیوی پێوە دەکەن و پاشانیش وەک موچە بۆ خێزانی چەکدارەکانی داعشی بڕیووەتەوە و لەو ڕێگەیەوە خێزانەکانی داعش لە تورکیادا بەو پارانە دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button