
ئەگەر ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا زۆرێک لە ڕووسەکان سەرسام نابن. چەند ساڵێکە میدیای دەوڵەت زەمینەیی بۆ ئەوە دادەنا و سوکایەتی بە ئۆکراینییەکان دەکات وەک نازی و خەیاڵی جەنگ دروستدەکات.
ئایا گەلانی ڕووسیا شەڕیان دەوێت لەگەڵ ئۆکرانیا؟ ئەوە پرسیارێکە کە زۆر جار پرسراوە لە کاتی بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا. دێنیس ڤۆلکۆف جەختی کردەوە کە ئەمە کێشەیەکی زۆر هەستیارە. ڤۆلکۆف، ڕاپرسیکار لە سەنتەری بەناوبانگی لیڤادا لە مۆسکۆ، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆیە، کە ڕاپرسی و توێژینەوەی کۆمەڵناسی ئەنجام دەدات، ڕاگەیاند لەوانەیە کەسێک هەبێت پشتگیری شەڕ بکات، بەڵام کەسانێکی زۆر کەم هەن کە بەڕاستی ئەم شەڕەیان دەوێت و هیواخوازن بێتە دەرەوە.
بەپێی ڕێژەی 40 لەسەدی دانیشتوان دەکرێت شەڕ هەڵگیرسێت
ڤلادیمیر جیرینۆڤسکی، پەرلەمانتاری دیاری ڕاستڕەوی پۆپۆلیستی، چەندین ساڵە پڕوپاگەندەی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بڵاو دەکاتەوە. لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەک لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا داوای لە مۆسکۆ کرد هێزی سەربازی بەکاربهێنێت ئەگەر ئۆکرانیا وەڵامی ئەرێنی نەداتەوە بۆ داواکەی ڕووسیا بۆ وازهێنان لە ئەندامێتی لە ناتۆ. چەند ساڵێک لەمەوبەر لە پەخشێکی کەناڵی دەوڵەتی “ڕوسیا-1″دا، جیرینۆڤسکی خەیاڵەکانی خۆی سەبارەت بە بۆمبارانی ئەتۆمی شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆکی ئەوکاتی ئۆکرانیا پترۆ پۆرۆشینکۆ لە کیێڤ باس کرد.
نازانرێت ئەم هەستانە چەند باون لە سەرانسەری کۆمەڵگای ڕووسیادا. 7.5 لەسەدی دەنگدەران دەنگیان بە جیرینۆڤسکی پارتی دیموکراتی لیبراڵی ڕووسیا (LDPR) داوە لە هەڵبژاردنی ئەیلولی 2021 کە ئەوەش وەک پشتگیری شەڕ وایە لەگەڵ ئۆکرانیا لەلایەن لایەنگرانی ئەو پەرلەمانتارەوە.
لەسەدا 36ی ڕووسەکان بە “ئەگەری زۆر”ی دەزانن کە گرژییەکانی ئێستا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. بەپێی ڕاپرسییەکان کە سەنتەری لیڤەدا لە کۆتایی ساڵی 2021 ئەنجامیداوە، لەسەدا 4ی خەڵکیش وا بیردەکەنەوە کە جەنگێکی لەو شێوەیە “حەتمی”ە. زۆرینەیان شەڕیان ناوێت، لێی دەترسن، بەڵام ئەوان هەست دەکەن کە جەنگەکە نزیکە. ئەنجامێکی تر ئەوەیە کە ڕۆژئاوا وەک بەرپرسیاری جەنگێکی گونجاو سەیر دەکرێت. یەک لەسەر دووی هاوڵاتیانی ڕووسی ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ سەرزەنشت دەکەن بۆ ئەو قەیرانەی لە نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا سەریهەڵداوە. ڕێژەی ئەو ڕووسانەی کە ئۆکرانیا بە تاوانبار دەبینن لەسەدا 16 بوو، لە کاتێکدا تەنیا لەسەدا 4ی ڕووسەکان پێیان وایە کرێملین بەرپرسیارە لە گەیشتن بە لێواری جەنگ.
ئۆکرانیا بابەتی سەرەکی میدیاکانی ڕوسیایە
ڤۆڵکۆف وتی ئەنجامەکانی ڕاپرسی لە ڕاستیدا ڕەنگدانەوەی چەند ساڵێکە لە پڕوپاگەندەی سیستماتیک دژی ئۆکرانیا لە میدیاکانی ڕووسیا و بە تایبەتی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەت.
تیشک خستنە سەر ئۆکرانیا لە میدیاکانی ڕووسیادا دوای سەرکەوتنی شۆڕشی پرتەقاڵی ساڵی 2004 دەستی پێکرد، کە لەلایەن کرمێلینەوە بە کودەتایەکی هاندراو لەلایەن ڕۆژئاواوە وەسف کرا. تا ئەو کاتە ئۆکرانیا و ئۆکراینییەکان وەک “شەریکی ستراتیژی” و “دەستە خوشک” دەبینران. جەنگی ڕووسیا لە دژی جۆرجیا لە ساڵی 2008 وەرچەرخانێکی تر بوو، کاتێک ئیدارەی کیێڤ پشتگیری لە تبلیس کرد. پاش ماوەیەکی کەم دوای ئەوە ئەو بیرۆکەیەی کە دەکرێت جەنگێک لەگەڵ ئۆکرانیا بەرپا بکرێت لە هەردوو میدیای ڕووسی و ئۆکرانی دەستی بە دەرکەوتن کرد.
پاراستنی “ڕووسەکان” لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
ئۆکرانیا بۆ ماوەی چەند مانگێک پێش لکاندنەوەی کریمیا بە خاکی سەرەکی ڕوسیا لە ساڵی 2014 گرنگترین بابەتی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ڕووسیا بوو.
لە ساڵی 2004دا خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆن لە ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسەکانەوە بە “هەوڵی کودەتا” وەسف کرا. هەرچۆنێک بێت، هیچ هێرش و هەڕەشەیەکی جدی نەبوو بەڵام بۆ ڤلادیمیر پوتین ئەم هەڕەشە و پەلامارانە بە یەکێک لە هۆکارەکانی لکاندنی کریمیا دانرا.
شارەزایان و بەرپرسانی ئۆکرانی کە زۆر جار لە بەرنامەی قسەوباسەکانی ڕووسیادا دەکرێنە ئامانج، بە وشەی “گەمژە” و جنێوی هاوشێوە سوکایەتیان پێ دەکرێت.
لەم قەیرانەی ئێستادا لە میدیاکانی ڕووسیادا بۆ پاراستنی “ڕووسەکان” لە ئۆکراینا جارێکی دیکە دەستەواژەی “ڕووسەکانی ئۆکرانیا” کە ئاماژەیە بۆ ئەوانەی لە کۆمارە جوداخوازییەکانی دۆنێتسک و لوهانسکدا دەژین دەستی کردووە بە سەرهەڵدانەوە. لە ساڵی 2019ەوە سەدان هەزار کەس لەو ناوچانە بوونەتە هاووڵاتی ڕووسی. جوداخوازان لە ئۆکرانیاش ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر پێویست بێت لەوانەیە داوای یارمەتی سەربازی لە ڕووسیا بکەن.