سڵایدەرڤیدیۆ

گۆرانییە نوێیەکەی تارکان مشتومڕی سیاسی دەنێتەوە

گۆرانی نوێی تارکان “تێدەپەڕێت” کە ئێوارەی پێنجشەممە لە یوتوب بڵاوکرایەوە، لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا نزیکەی 3 ملیۆن کەس سەیریان کرد و بوو بە بابەتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

سەرۆکی پارتی ئیی مێرال ئاکشنەر و زۆرێک لە یاسادانەرانی پارتی ئۆپۆزسیۆن گۆرانیەکەیان لەسەر هەژماری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بڵاو کردەوە.

 

هەندێک لە ئەندامانی ئاکەپە کاردانەوەیان بەرامبەر بە گۆرانییەکە هەبوو.

گۆرانیەکە، کە هۆنراوە و مۆسیقاکەی هی تارکان بوو، دواتر لە ماڵپەڕەکانی تری مۆسیقادا دەرکەوت.

تارکان لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا ڕۆڵی هاککەرێک دەبینێت کە لەسەر بیلبۆردەکان لە ئەستەنبوڵ و لەسەر شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی خەڵک دەردەکەوێت.

هەرچەندە گۆرانییەکە ئاماژە بە پەتای کۆرۆنا دەکات لە گۆرانییەکەدا، بەڵام ئەوانەی کە گۆرانیەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، تیشکیان خستە سەر تێبینییە سیاسییەکانی ناو هۆنراوەکە.

تارکان ڤیدیۆیەکی لە یوتوب لە پێش بڵاوکردنەوەی کلیپەکە  بڵاوکردەوە و چیرۆکی گۆرانییەکەی بەم وشانەی خوارەوە ڕوونکردەوە:

“نزیکەی ساڵێک لەمەوپێش، من بە سەردەمێکدا تێپەڕیم کە مەزاجم بە هیچ شێوەیەک باش نەبوو. ڕووداوە دڵتەزێنەکان کە لە جیهاندا ڕوویان دەدا، ڕێڕەوی خەمناکی مرۆڤایەتی و وێرانکردنی سروشت و پەتا، کاریگەرییەکی زۆر نەرێنیی لەسەر کردم. لەو ساتانەدا ئاوازێک و هۆنراوەیەک لە ناخمدا دەنگی دایەوە. ویستم گۆرانیەک بنوسم کە زۆر باش بێت بۆ هەموومان. پێم وابوو لەوانەیە هەندێک دڵڕفێن بێت، ورە، هیوامان پێبدات. هیوادارم بۆ هەموومان باش بێت، تێدەپڕێت”.

وتەبێژی CHP فایک ئۆزتراکیش هەروەها کلیپەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە.

ئەلپای ئۆزالان پەرلەمانتاری ئاکەپە لە تویتەر لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند “ئۆپۆزسیۆنێک کە هیوای بە تارکان هەبێت ناتوانێت کولانەیەکیش بەرێوەببات”.

حەلیمە کۆکجێ جێگری سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ سەر بە ئاکەپە باسی لەوە کرد کە ئەم هەڵوێستانەی ئۆپۆزسیۆن جگە لە مسۆگەرکردنی هەڵبژاردن بۆ ئەردۆغان هیچی تر ناکات. کۆکجێ سوپاسی تارکانی کرد بۆ گۆرانیەکە.

نوسەری ڕۆژنامەی حوڕیەت ئەحمەد هاکان نوسیویەتی کە دەستەواژەی ‘گێچێجێک’ ‘تێدەپەڕێ’ مەبەست لێی سەرۆکی پێشووی شاری ئەنقەرە مەلیح گۆکچێکە.

هەروەها هونەرمەندی موزیکژەن سێلدا باغجان لە تویتەر پشتیوانی خۆی بۆ تارکان دەربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button